یەدیعووت ئاحاروونووت : دەوڵەتی ئەمریکا پەیامێکی پێداگرانە و ڕاستەوخۆی سەبارەت بە ئێران بۆ ناتانیاهوو ناردووە

پەیامی کورد      ...     یەدیعووت ئاحاروونووت :  دەوڵەتی ئەمریکا پەیامێکی پێداگرانە و ڕاستەوخۆی سەبارەت بە ئێران بۆ ناتانیاهوو ناردووە .

ڕۆژنامەی عێبری زمانی یەدیعووت ئاحاروونووت ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاپۆرتی دا کە دەوڵەتی ئەمریکا پەیامێکی پێداگرانە و ڕاستەوخۆی بۆ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران ناردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی عێبری زمانی یەدیعووت ئاحاروونووت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ئەمریکا پەیامگەلێکی بۆ ئیسرائیل ناردووە تاکوو دڵخۆشی خۆی سەبارەت بە هێرشگەلی ناوبراو لە لایەن تەلئەڤیڤ ەوە لە دژی مۆڵگەو بنکەکانی ئێران لە ماوەی دەورەی ڕابردوودا ڕاگەیاند بە تایبەتی کە ئەم هێرشانە هاوکات لەگەل ووتووێژەکانی ئێستا لە ڤییەننا سەبارەت بە بەرجام ئەنجام دراوە .

ئەم ڕۆژنامەیە جەختی کردەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا لە سەربەرزبوون " ی تەلئەڤیڤ لە دەرئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل لە دژی مۆڵگەگەلی جیاوازی ئێران تۆڕەیە چوونکە ئەم هێرشانە بووەتە هۆی فشار خستنەسەر واشینتۆن و ووتووێژەکانی داهاتووی لەگەڵ ئێران لە ڤییەننای خستووەتە مەترسییەوە .

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە