یەزدییەکان داوای چەند پۆستێک لە ئیدارەی دهۆک دەکەن

پەیامی کورد      ...     یەزدییەکان داوای چەند پۆستێک لە ئیدارەی دهۆک دەکەن 

بریکاری میری یەزدییان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان دەڵێت، ئەوان داوای چەند پۆستێکیان کردووە لە ئیدارەی خۆجێیی دهۆک و هێشتا چاوەڕوانی وەرگرتنین.

جەهوەر عەلی بەگ، بریکاری میری ئێزدییان بۆ کاروباری پەیوەندییەکان ڕایگەیاند : "هیواداراین ئیدارەی خۆجەیی پارێزگای دهۆک تایبەتمەندیی یەزدییان لە ئیدارەی دهۆکدا لە بەرچاو بگرن."

ناوبراو ووتیشی: ''یەزدییەکان ژمارەیەکی زۆریان لە دهۆکن و وەک پێویست پۆست بە یەزدییان نەدراوە، بۆیە داواکارین زیاتر پۆست بە ئێزدییان بدرێت و داواشمان لە ئیدارەی پارێزگای دهۆک کردووە، پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و بەڕێوبەر و بەڕێوبەرە گشتییەکان و پۆستی هاریکاری پارێزگای دهۆک بە ئێزدییان بدرێت.''


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە