یەمەن لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانی سەعوودییەوە بۆمباران کرا .

پەیامی کورد     ...    یەمەن لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستانی سەعوودییەوە بۆمباران کرا .

لە دوای بۆمبارانکردنی یەمەن لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودییەوە ٥ کەسی سڤیل کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتێک  لە کەناڵی تەلەفزیۆنی المسیرە ، فڕۆکە شەرکەرەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سەعوودی لە نوێترین هێرشەکانی خۆیدا لە یەمەن مێحوەری باشوور ، پارێزگای حەدیدە یان بۆمباران کردووە کە لە ئەکامدا ٥ هاووڵاتی یەمەنی کوژران . 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەر بە هاوپەیمانی عەرەبی شاری ربصە یان لە باشووری حەدیدە یان خستووەتە ژێر تووندترین هێرشی ئاسمانی دا . بە دوای ئەم هێرشە ٥ کەسی سڤیلی یەمەنی کوژران .

پێشتر بزووتنەوەی ئەنسارۆڵلای یەمەن بەیاننامەیەکی دەربارەی بەردەوامی پێشێلکردنی ئاگربەس ی پارێزگای حەدیدە لە لایەن هاوپەیمانی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستان ەوە بڵاو کردبووەوە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی ئەوان لە یەمەن بەردەوامن لە پێشێلکردنی بەرفراوانی ئاگربەس لە پارێزگای حەدیدە و تاکوو ئێستا بچووکترین پابەندی یەکیان لە سەر ئەم ئاگربەستە نەبووە .

ئەم بزووتنەوەیە لە بەیاننامەکەی خۆید اهەروەها جەختی کردووەتەوە : " عەرەبستانی سەعوودی نە تەنیا پارێزگای حەدیدە دەکاتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی بەرفراوان بەڵکوو فڕۆکەگەلی سیخۆڕی ئەوان یش بە شێوەی بەردەوام لە حالی فڕینن بە سەر ئاسمانی ئەم پارێزگایەوە . ئەمە لە حالێکدایە کە کۆمەڵگای جیهانی لە بەرامبەر هەنگاوەکانی سەعوودییەکان بێدەنگی دەنوێنن .

 

 

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە