یەمەن : هێرش بکرێتە سەر مەیدانە نەوتییەکانمان ئارامکۆ لەناو دەبەین
پەیامی کورد ... یەمەن : هێرش بکرێتە سەر مەیدانە نەوتییەکانمان ئارامکۆ لەناو دەبەین .
هاوکات لەگەڵ تووندتربوونی تێکهەڵچوونەکان لە جێبهەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری مێئارب لە یەمەن و نزیکبوونەوەی هیزەکانی ئەرتەش و کۆمیتەگەلی خەڵک بۆ سەر مەیدانە نەوتییەکان ی " صافر ، صەنعا بۆ ڕیاز دەربارەی هێرش بۆ سەر ئەم ناوچەیە هۆشداری دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی الاخبار ، صەنعا لە پەیامگەلێک دا بە ڕیاز هۆشداری داوە کە وێستگەی نەوتی لە مەیدانەکانی صافر دا خەتی سوورە و ئەگەر فرۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی یا ئیماراتی یا خود پشتیوانانی هاوپەیمانی عەرەبی ئەم ناوچەیە بۆمباران بکەن ووڵامی هێزەکانی یەمەن یش هێرشی تووند بۆ سەر کۆمپانیا ئارامکۆ ی سەعوودی دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە ، دەوڵەتی ڕزگاری نیشتیمانی یەمەن هەروەها بە عەرەبستانی سەعوودی ڕاگەیاندووە کە ئاستی هێرشەکانی داهاتوو زۆر فراوانتر لە ئۆپراسیۆنەکەی ڕابردوو هاوپێچ لەگەل هێڵانەوەی پێنجەم دەبێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێک لە قەبیلەکانی میئارب هۆشداری یان داوە کە لەوانەیە هەندیک لایەن سەر بە هاوپەیمانی سەعوودی - ئیماراتی مەیدانە نەوتییەکانی صافر یان بۆمبڕێژ کردووە .
سەرتیپ یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ، یش دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی دەورەی نوێ لە بەرامبەری هێڵانەوە هەوال و هۆشداری دا کە هەر جۆرە هێرش هاوشێوە بەرامبەر دەبێت و وەکوو معادلەی فڕۆکەخانە لە بەرامبەر فڕۆکەخانە " لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕیاز ئەنجام دەبێت .
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاماژەدان بەوەی کە صەنعا ، بە پێداگری و جەختەوە بڕیاری داوە کە هەرجۆرە هێرشێکی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ ی ڕیاز بۆ سەر مەیدانە نەوتییەکان ی صافر ، ووڵامێکی ئازاربەخش ببداتەوە ، لە زاری بەرپرسانی دەوڵەتی یەمەن ووتیان : تا کاتێک کە ئارامکۆ ستوون بڕبڕەی ئابووری عەرەبستان لە کار نەوەستێنین ئارام نابین .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە