یەکیتی ئەرووپا دەوڵەتی بێلاڕووسیا ی بە فڕاندنی فڕۆکە تاوانبار کرد

پەیامی کورد      ...    یەکیتی ئەرووپا دەوڵەتی بێلاڕووسیا ی بە فڕاندنی فڕۆکە تاوانبار کرد 

نیشتنەوەی زۆرەملی فڕۆکەیەکی موسافربەری و دەست بەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی وێبلاگ نووس ی دژبەری حکوومەتی بێلاڕووسیا تووڕەیی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدوای خۆیەوە هێنا  یەکیتی ئەورووپا هۆشداری داوە کە ئەم هەنگاوە پاشهاتگەلێکی تووند و قورس ی بۆ ڕژیمی لووکاشنکۆ بەدواوە دبێت .

دۆی چێڤێلێ نووسی : ئۆرزۆللا فۆن دێرلاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەرووپا دەست بەسەرکردنی ڕۆمان پڕۆتاسۆڤیچ ، ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ڕژیمی بێلاڕووسیای لە فڕۆکەخانەی مینسک بە هەنگاوێکی زاڵمانە و نایاسایی ناو برد و داوای ئازاد کردنی بەپەلەی ئەو دەبن

جێگای ئاماژەدانە حکوومەتی بێلاڕووسیا لە پێناو دەستگیركردنی رۆژنامەنووسێكی بەرهەڵستكاری ووڵاتەكەی فڕۆكەیەكی ناچار بە نیشتنەوەكرد و ئەو كارەشی ناڕەزایەتی یەكیتی ئەورووپا و ئەمریكای لێكەوتەوە و بە رفاندنی فڕۆكە ناو دەبرێت.
هێزە ئەمنیەكانی بێلاڕووسیا بە پاساوی بوونی بۆمب لە فڕۆكەیەك كە لە یۆنانەوە بەرەو لیتوانیا كەوتبوەرێ، فڕۆكەكەیان ناچار كرد لە مینسك بنیشێتەوە و لەگەڵ نیشتنەوەی ڕۆمان پڕۆتاسۆڤیچ رۆژنامەنوسی بەرهەڵستكاریان دەستگیركرد.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش ئەو كارەی بێلاڕووسیا ی ئیدانەكردووە و داوای كردووە لێكۆڵینەوەی وردی تێدا بكرێت.
ماوەیەكی زۆرە حكوومەتی بێلاڕووسیا رووبەڕووی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی بووەتەوە و بەشێك لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و سەركردەكانی بەرهەڵستكار ناچاربوون ئەو ووڵاتە جێبهێڵن.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە