یەکیتی ئەورووپا : بەڵگەگەلێک لە سەر پێداگری و هەنگاوی پێکەن بۆ هاوکاری سەربازی مۆسکۆ بوونی هەیە
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا : بەڵگەگەلێک لە سەر پێداگری و هەنگاوی پێکەن بۆ هاوکاری سەربازی مۆسکۆ بوونی هەیە
کرێملین ڕایگەیاند : گفتووگۆوەکانی پووتین و شۆڵتز دژوار و قورس بوو بەڵام دەبێ بەردەوامی هەبێت .
سەرەڕای بە درۆخستنەوەکانی پێکەن لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بابەتی هاوکاریگەلی سەربازی چین بۆ ڕووسیا جارێکی دیکە بوو بە هەواڵ و باس . بەرپرسێکی بلە باڵای یەکیتی ئەورووپا بە گۆڤاری " پۆلیتیکۆ " جەختی کردەوە کە ڕابەرانی یەکیتی ، بەڵگەگەلێکی زۆر باوەڕپێکراوت " لە دەستدایە کە پێکەن لە حاڵی پێداچوونەوەی بابەتی هەناردەکردنی هاوکاری گەلی سەربازی بۆ مۆسکۆ وە .
بە پێی ڕاپۆرتی " پۆلێتیکۆ " ئەم بەرپرسە پلە باڵایە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەو پەڕی نیگەرانی ئەورووپای لە " نیشاندانی نزیکی چین بەرامبەر بە ڕووسیا " ڕاگەیاند بەڵام جۆری هاوکاری داواکراوی ڕووسیا لە چینی ڕانەگەیاند .
بە درۆ خستنەوەی چین
ویلایەتەیەکگرتووەکان هاوڕا لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا جگە لە هۆشداریدان بە پێکەن دەربارەی پشتیوانی لە مۆسکۆ ، دەربارەی ئەگەری سەپاندنی سنوورداریگەلی تیجاری ئازاردەر لە دژی چین ی لە ئەگەری هەنگاونان بە ڕادەستکردنی هاوکاریگەلی ئابووری یا سەربازی هۆشداری یان دا .
لە لایەکی دیکەوە ، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دووشەممەی ڕابردوو بە ڕەت کردنەوەی تەواوی ئەو دەنگ و باسانە جەختی کردەوە کە ئەم شک و گومانانە ڕاست نییە و واشینتۆنی بە بڵاوکردنەوەی زانیاری سەرلێشێوەن دەربارەی ئەم بابەتە تاوانبار کرد .
کرێملین یش هاوشێوە ئەم بابەتەی بە درۆ خستەوە و جەختی کردەوە کە ڕووسیا پێویستی بە کەل و پەل و کەرەستەی بیانی نییە .
پووتین : کییف خەریکی کوشتنی کاتە لە گفتووگۆەکاندا
لە لایەکی دیکەوە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بەرپرسانی ئۆکراینی بە " کوشتنی کات " لە ڕەوەندی گفتووگۆوەکان تاوانبار کرد بەڵام لە پەیوەندییەک کە ڕۆژی هەینی لەگەڵ ئۆلاف شۆڵتز گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا هەیبوو ووتی کە مۆسکۆ بۆ دۆزینەوەی ڕیگەچارەکان ئامادەیی هەیە .
لە دوای ئەم پەیوەندییە کرێملین ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری ڕووسیا بە بەرپرسانی ئاڵمانی ووتووە کە " کییف بە هەر شێوەیەکی پیویست هەوڵ دەدات تاکوو بە خستنەڕووی ژمارەیەکی زیاتر لە پێشنیارگەلی ناراست بەردەوامی بە کوشتنی کات لە گفتووگۆوەکانی بدات.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە