یەکیتی ئەورووپا بەڵگەی هاوکاری ستراتیژیکی لەگەڵ ووڵاتانی کەنداو پەسەند کرد
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا بەڵگەی هاوکاری ستراتیژیکی لەگەڵ ووڵاتانی کەنداو پەسەند کرد
شەورای وەزیرانی یەکیتی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان بەڵگەی کۆتایی شەراکەتی ستراتژیکی لەگەڵ ووڵاتانی ئەندامی شورای هاوکاری کەنداو بە مەبەستی پێکهێنانی هاوکاری ستراتیژیک لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی پەسەند کرد و ئێرانی وەکوو سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکە ناو لێ برد.
بەپێی ئەو بەڵگە ٩ لاپەڕەییەی ئەو هاوکاری یە ستراتژیکی یە کە لە ماڵپەڕی یەکیتی ئەورووپا بڵاو بووەتەوە، هاوکاری قووڵ و ڕوو لە زیادبوون لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەی کەنداو بۆ یەکیتی ئەورووپا یەک ئەو گرینگی و بۆ هەر دوو لایەن لە بەرامبەر کێشە و قەیرانە جیهانی و ناوچەییەکان بەرژەوەندی هاوبەشی هەیە.
لە بەڵگەی شەورای وەزیرانی یەکیتی ئەورووپا هاتووە: ''ئێران بە پشتیوانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی نیزامی و سیاسی لە گرووپە نیابەتییەکانی و هەروەها بە بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکە بالێستیکی یەکان و ڕاگواستنی چەکوچۆڵی دیکە بۆ دەست وپەیوەندییە حکوومەتی و ناحکوومەتییەکان، هەروا سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکەیە''.
شەورای هاوکاری کەنداو شەش ووڵاتی ''عەرەبستان، عومان، قەتەر، بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کووەیت'' لەخۆ دەگرێت.
پەیوەندیی ئەو ووڵاتانە و یەکیتی ئەورووپا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەوراز و نشێوی هەبووە، بە تایبەت ئەوان داوای هەڵسوکەوتی جیددیتری ئەورووپا و ئەمریکا لە بەرامبەر هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە بوونە.
بەشداری لە وتووێژە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ ئێران و گونجاندنی بابەتگەلی ناوچەیی و مووشەکی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژەکانی بەرجام لە داواکارییەکانی دیکەی ئەو ووڵاتانە بووە.
هاوکاری یەکیتی ئەورووپا و ووڵاتانی کەنداو بوارەکانی وەکوو'' ئەمنییەتی ووزە، کێشە ئەمنییەتییەکانی ناوچەکە، پێداویستییە مرۆڤدۆستانەکان، بابەتی هەرێمی و پەرەدانی هاوکاری لە بوارەکانی ڕاهێنان، لێکۆڵینەوە و ئاسانکاری دەرهێنانی ڤیزا لەخۆ دەگرێت
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە