یەکیتی ئەورووپا تا کۆتایی ساڵ پێویستی بە نەوت و گازی ڕووسیا نامێنێت
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا تا کۆتایی ساڵ پێویستی بە نەوت و گازی ڕووسیا نامێنێت
جۆزێپ بۆرڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە ووتارێکی خۆیدا لە زانکۆی نێودەولەتی ئیسپانیا کە بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوە دەچوو ڕایگەیاند : هەموو ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا جگە لە مەجارێستان تا کۆتایی ساڵ هیچ پێویستی یەکی بە نەوت و گازی ڕووسیا نامێنێت .
ئەو ڕایگەیاند : تا کۆتایی ساڵ هەموو ووڵاتان بە شێوەی یەکجاری لە سەرچاوەکانی ووزەی ڕووسیا ڕزگاریان دەبێت . لەوانەیە کە مەجارێستان حاڵەتی جیاواز بێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە