یەکیتی ئەورووپا داوای دان بەخۆدا گرتنی ئەرمینیا و ئازەربایجانی کرد
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا داوای دان بەخۆدا گرتنی ئەرمینیا و ئازەربایجانی کرد
دوابەدوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، یەکیتی ئەورووپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای خۆگرتنی لە هەردوولا کرد و جەختی لەوە کردەوە: یەکیتی ئەورووپا نیگەرانی خۆی لە ئەو ململانێ چەکدارانەیە سنووری ئەو دوو ووڵاتە (سێشەممە) کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین سەربازی ئەرمەنی و ئازەربایجان ڕاگەیاند .
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم ڕووداوە جارێکی تر جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە نەبوونی سنوورێکی ڕوون لە نێوان هەردوو ووڵاتدا، پێویستە ڕێز لە هێڵە سنوورییەکانی ساڵی ١٩٩١ بگیرێت و هێزەکانی هەردوولا لەو هێڵانە بکشێنەوە بۆ مەودایەکی سەلامەت بە ڕێکوپێکی بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوێک ڕێگریکردن لە ڕووداوی هاوشێوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە