یەکیتی ئەورووپا ساڵێک بۆ چۆڵکردنی کاتی ئۆکراینییەکان درێژکردەوە
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا ساڵێک بۆ چۆڵکردنی کاتی ئۆکراینییەکان درێژکردەوە
یەکێتی ئەورووپا بڕیارێکی نوێی دا کە گەلی ئۆکراین کە لە شەڕ هەڵاتن و لە ووڵاتانی ئەورووپا دەمێننەوە، مانەوەیان بۆ یەک ساڵ درێژکردەوە.
ئەنجوومەنی ئەورووپا بە نووسراو ڕاگەیندراوەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆدا بڕیاریانداوە ماوەی مانەوەی ئۆکراینییەکان لە ووڵاتانی ئەورووپا لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ تا ٤ی ئازاری ٢٠٢٥ درێژبکرێتەوە.
بە ووتەی ئیڵڤا جۆهانسۆن، ئەندامی کۆمیسیۆنی YA کە بەرپرسیارە لە کاروباری ناوخۆ؛ نزیکەی ٤ ملیۆن ئۆکراینی لە ئەورووپا هەن و ئەم ژمارەیە ماوەیەکی زۆرە زیادی نەکردووە. ڕۆژانە ڕۆشتن و هاتنی ئەو ئۆکراینیانەی کە دەچنە ئۆکراین و لە ئۆکراین بۆ ئەورووپا نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەسە.
هاووڵاتیانی ئۆکراین دەتوانن لە ووڵاتانی ئەورووپا بمێننەوە و منداڵەکانیان پەروەردە بکەن و سوود لە بارودۆخی تەندرووستی وەربگرن و ئیقامەیان وەربگرن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە