یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لە دەریای سوور یەکی گرت

پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لە دەریای سوور یەکی گرت

جۆزێف بۆرڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەم یەکیتییە لە هاوپەیمانی سەربازی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆ پارێزگاری کردن لە کەشتیڕانی لە دەریای سوور لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی هێزی دەریایی " ئاتڵانتا " وە ئەم یەکیتییە بەشدار دەبێت .

جۆزێف بۆرڵ ڕایگەیاند : " هەنگاوگەلی نابەرپرسانەی حووسییەکان هەڕەشەیەکە بۆ ئازادی کەشتیڕانی لە دەریای سوور و لە ئاکامی دانیشتنێکی تایبەتی نوێنەرانی کۆمیتەی سیاسی و ئەمنییەتی یەکیتی ئەورووپا ڕەزامەندی دەربڕدرا کە لە ڕێگای ئۆپراسیۆنی دەریایی ئاتڵانتا وە هاوکاری بە ئۆپراسیۆنی " پاسەوانی خۆشبەختی " ئەمریکا بکەن .

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە