یەکیتی ئەورووپا : ناوەڕۆکی کۆتایی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئامادەیە و لەر سەر مێزە

پەیامی کورد    ...   یەکیتی ئەورووپا : ناوەڕۆکی کۆتایی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئامادەیە و لەر سەر مێزە

ووتەبێژی بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا بە جەخت کردنەوە لە سەر گرینگی کۆی گشتی گفتوگۆوەکانی ڤییەننا ووتی کە : ناوەڕۆکی کۆتایی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئامادەیە و لەر سەر مێزە .

نەبیلە مسڕلی ، ووتەبێژی بەرپرسیاری سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا بە جەخت کردنەوە لە سەر گرینگی کۆی گشتی گفتوگۆوەکانی ڤییەننا ووتی کە : ناوەڕۆکی کۆتایی ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئامادەیە و لەر سەر مێزە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لە دانیشتنێکی میدیایی دا لە برۆکسل ڕایگەیاند و ووتی کە هێشتا گفتووگۆوەکان لە ئارادایە و لە قۆناغی کۆتایی نزیک بووەتەوە .

مێڕلی ووتی : ئێمە لە هەوڵداین تا هەر چی خێراتر بگەڕێینەوە گفتووگۆوەکانی ڤییەنناو ڕێکەوتنەکە بگەێنینە دەرئەنجام .

ئەم بەرپرسە ئەورووپایی یە ووتی کە گفتووگۆوەکان لە ١١ی مارس ەوە چوەتە دەورەی هەناسە دان تاکوو " شاندەکان بۆ گرتنەبەری بڕیارگەلی کۆتایی و زۆر دژواری سیاسی بگەڕێنەوە پایتەختەکان .

ئەو ووتی کە یەکیتی ئەورووپا وەکوو هەماهەنگ کاری بەرجام لەگەڵ هەموو لایەنەکان و ئەمریکا لە پەیوەندییە تاکوو بگاتە ڕێکەوتننامەی کۆتایی .


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە