یەکیتی ئەورووپا ٨ کەسی حەقیقی و ٣ کەسی یاسایی بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران گەمارۆدا
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا ٨ کەسی حەقیقی و ٣ کەسی یاسایی بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران گەمارۆدا .
کۆمیتەی نوێنەرانی هەمیشەیی یەکیتی ئەرووپا دوێنێ چوارشەممە سەبارەت بە جێبەجێ کردنی قەدەغەگەلێک بۆ ٨ کەسی حەقیقی و سێ کەسی یاسایی بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بڕیاری خۆی دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دوێنێ چوارشەممە بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی دیپلۆماسی لە بڕۆکسل ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە .
گەمارۆوەکان بە شێوەی فەرمی لە لایەن شەورای یەکیتی ئەورووپا وە پشتڕاست دەکرێتەوە و لە داهاتووەیەکی نزیکدا پێویستە جێبەجێ بکرێت . ئەم گەمارۆیانە بە هۆی فشار خستنە سەر ناڕازییانی خۆپیشاندانەکانی چەند ساڵی ڕابردووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە ئەنجام دراوە .
قەدەغەکان لە چوارچێوەی مێکانیزمێکی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە پەیوەندی لەگە مافی مرۆڤدایە کە یەکیتی ئەورووپا چەندین هاووڵاتی ڕووسی و چین یشی لەم لیستەیەدا داناوە .
یەکیتی ئەورووپا بۆ یەکەمین جارە لە کاتی واژووکردنی بەرجام گەمارۆگەلێکی لە دژی ئێران پەسەند دەکات . برۆکسڵ بارەها جەختی کردوەتەوە ەک سەبارەت بە گەمارۆوەکان بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆف خۆی لە هەر جۆرە ئەرکێک لە بەرامبەر بە ئێران و لەوانەش لە چوارچێوەی بەرجام ئازاد و سەربەخۆ دەزانێت
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە