یەکیتی ئەورووپا ٩٠%ی هاوردەی نەوتی ڕووسیای قەدەغە کرد

پەیامی کورد    ...  یەکیتی ئەورووپا ٩٠%ی هاوردەی نەوتی ڕووسیای قەدەغە کرد

بەڕێوبەری شەورای ئەورووپا لە تویتەردا بڵاوی کردەوە کە ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا بۆ گەمارۆدانی زیاتری هاوردە نەوتییەکانی ڕووسیا بە ئەنجام گەیشتن.
 
بەڕێوبەری کۆمیسیونی ئەورووپا ڕایگەیاند: زیاتر لە سەدا ۹۰ی هاوردە نەوتییەکانی ڕووسیا بۆ وڵاتانی یەکیەتیی ئەوروپا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دەپچڕێت. 

ئەم گەمارۆیە جگە لە هاوردە نەوتییەکان، دابڕانی پێوەندی لەگەڵ ئەسبەر بانکی ڕووسیاش لە خۆ دەگرێتەوە. 

ئەسبەر بانکی ڕووسیا، گەورەترین بانکی ڕووسیایە کە لە سیستەمی سوئیفت بێبەری دەکرێت. 

هەروەها کەناڵی دووی دەوڵەتی ڕووسیا گەمارۆ دەدرێت و بەرپرسانی تاوانە جەنگییەکان لە ئۆکراین یش گەمارۆ دەدرێن. 
 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە