یەکیتی ئەورووپا پاکێجی شەشەمی سزاکانی سەر ئێرانی پەسەند کرد

پەیامی کورد   ...  یەکیتی ئەورووپا پاکێجی شەشەمی سزاکانی سەر ئێرانی پەسەند کرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە درێژەی هەڵوێستە دوژمنکارانەی ئێران و پشتیوانی لە نائارامییەکانی کە چوار مانگە لە کۆتایی هاتنی ئێرانەوە، پاکێجی شەشەمی گەمارۆکانی سەر ئێرانی پەسەند کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی یەکیتی ئەورووپا، ئەو کەسانەی گەمارۆدراون بریتین لە خوسرۆپەنا، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی، ئایەتوڵڵا عەلام ئەلهادی، نوێنەری فەقیهی ئائینی لە خوراسان ڕەزەوی، ڕاستینە حەفشجانی، ئەندامی پەرلەمان، خان موحەممەدی، ووتەبێژی مەڵبەندی فەرماندەیی چاکە و خراپە، ئەکبەری بەرپرسی نوێی داد، پارێزگای مازەندەران، بەراتی، بەرپرسی لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسفەهان، ئاسف ئەلحوسێنی بەرپرسی لقی یەکەمی… دادگای شۆڕشی پارێزگای ئەلبورز، وەحید جەلیلی، جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی پەخش بۆ کاروباری ڕۆشنبیری و سکرتێری ستافی گەشەپێدانی ئەم ڕێکخراوە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە