یەکیتی ئەورووپا گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ڕووسیا پەسەند دەکات
پەیامی کورد ... یەکیتی ئەورووپا گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ڕووسیا پەسەند دەکات
ئاڵمانیا لە دوای نەهێشتنی شک و گەمانگەلی سەرەتایی ڕایگەیاند بە نیازە پاڵپشتی گەمارۆوە نەوتییەکانی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا بکات .
مەجارستان ووتوویەتی گەمارۆی ووزەی ڕووسیا ڤیتۆ دەکات .
ئیسپانیا ، ئیتاڵیا و یوونان بەرامبەر بە زیادبوونی نرخی سووتەمەنی هۆشدارییان داوە .
لە دانیشتنی تایبەتی وەزیرانی ووزەی یەکیتی ئەورووپا کە لە بڕۆکسڵ بەڕێوەچوو ، ووڵاتانی ئەورووپایی نەیانتوانی لە سەر پاکێجی شەشەمی گەمارۆوەکان لە دژی مۆسکۆ بە ڕێکەوتن گەیشتوون . کادیری سیمسۆن ، کۆمیساریای یەکیتی ئەورووپا لە حەوزەی ووزە ، لە ووتارێکی خۆیدا لە " کاتێکی کیلیدی بۆ حەوزەی ووزەی ئەورووپا " قسە کرا .
کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا بە نیازە لە دانیشتنی خۆیدا لە ستراسبۆرگ گەمارۆگەلی نوێی لە دژی مۆسکۆ پەسەند بکەن . بە ووتەی سیمسۆن ، ووردەکاری ئەم گەمارۆیانە لە لایەن ئۆرسێللا فۆندێر لاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکیتی ئەورووپا ، ڕادەگەێنێت .
وەزیری ئابووری ئاڵمانیا ، لە ووڵاتانی دوو دڵی ئەورووپایی هاوشێوەی مەجارستان ویستی تاکوو بە خێرایی هاوردەی نەوت لە ڕووسیاوە ڕابگرێت . ئەو ووتی هاوبەستەیی لەگەڵ ئۆکراین پێویستی بەوەیە کە هاوردەی سووتەمەنیگەلی فۆسیلی لە ڕووسیاوە بە خێرایی و بە تووندی کەم بکرێتەوە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە