یەکیتی دەستپێشخەرییە نوێیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   یەکیتی دەستپێشخەرییە نوێیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕەت دەکاتەوە

ڕۆژنامەی فەرمی عێراق دەستپێشخەرییەکی نوێی پارتی بۆ یەکیتی ئاشکرا دەکات‌ و به‌ مه‌رجێك یه‌كیتى له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان بێته‌ ده‌ره‌وه‌و بچێته‌ پاڵ سه‌در و سوننه‌كان.
ڕۆژنامەی " سەباح "ی سەر بەتۆڕی میدیاى فەرمی عێراقی ئاشکرای کرد، یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دەستپێشخەرییەکی نوێی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕەتکردۆتەوە کە بەپێی ئەوە پارتی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار دەبێت بۆ یەکیتی ، بەمەرجێک یەکیتی لەهاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان بێتە دەرەوەو بێتەپاڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدرو پارتی‌ و سوننەکان.
ڕۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکی ناو یەکێتییەوە کە داوایکردووه‌ ناوەکەی ئاشکرا نەکرێت بڵاویكردۆته‌وه‌، پارتی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەنهێنی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کردووەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوه‌، ئامادەیە بێ مەرج دەستبەرداری پۆستی سەرۆککۆماربێت بۆ یەکیتی، بەمەرجێک بێتە پاڵ هاوپەیمانی سێقۆڵی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو لەهاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دوور بکەوێتەوە.
ئەوەش هاتووە، "دوای ئەو هەنگاوەی پارتی، یەکیتی ووردەکاری پەیامەکەی پارتی بۆ هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی گواستۆتەوە، هاوکات ڕەتکردنەوەی ناوەڕۆکی ئەو دەستپێشخەرییەی پارتی پێڕاگەیاندوون، هەر ئەمەش وایکردووە دواتر پارتی سووربوونی خۆی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار دووپات بکاتەوە".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە