یەکیتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵا لە سەر هۆشیار زێباری تۆمار دەکات
پەیامی کورد ... یەکیتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵا لە سەر هۆشیار زێباری تۆمار دەکات
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر هۆشیار زێبارى تۆمارده‌كه‌ن‌و ئێستا پێنج سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر زێبارى تۆماركراوه.
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان له‌ئێستادا جگه له دوو په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، سێ په‌رله‌مانتارى یه‌كیتی ش له‌دادگاى فیدراڵى سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى خۆكاندیدكردنى هۆشیار زێبارى تۆماركردوه.
له‌وباره‌یه‌وه شاره‌زایه‌كى بوارى یاسایی دەرباره‌ى ئه‌و سكاڵایانه ڕایگەیاند : "ئه‌م داوا یاسایی یانه بۆیه دواكه‌وتووه بۆ ئێستا، چاوه‌ڕوان ده‌كرا دادگا كاندیده‌كان په‌سه‌ند بكات ئه‌وكات سكاڵاكان تۆماربكرێن".
به ووته‌ى ئه‌و شاره‌زا یاساییه، "پێش په‌سه‌ندكردنى كاندیده‌كان و تۆماركردنى سكاڵا، كێشه درووست ده‌كات‌و گومان له‌یاسایی بوونیش سكاڵاكانیش ده‌كرێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ عەلی توركی جەسووم پەرلەمانتاری سەربەخۆ له‌تویتێكدا نووسیویه‌تى:"من و چەند پەرلەمانتارێكی كوتلە جیاوازەكان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، لە دادگای فیدراڵی تانەمان لەپەسەندكردنی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری داوە بۆ پۆستی سەرۆككۆمار".
له‌سكاڵاكاندا ئه‌و په‌رله‌مانتاران باسیان له‌وه‌كردوه، پەسەندكردنی زێباری نادەستورییەو ئه‌و مەرجی مادەی 68ی دەستوری تێدانییە كە ده‌ڵێت، دەبێت كاندید، ناوبانگێكی پاكی هەبێت‌و بەپاكێتی‌و سەرڕاستی‌و دادپەوەریی‌و دڵسۆزیی بۆ نیشتمان ناسرابێت".
شارپرێس ئه‌وه‌ى زانیوه، له‌ئێستادا پێنج داواى یاسایی له‌سه‌ر هۆشیار زێبارى له‌دادگاى فیدراڵى تۆماركراوه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە