یەکێکی دیکە لە بەرپرسەکانی یەکیتی کە ژهرخوارد کراوە پەیامێک لەمبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە
یه‌كێك له‌و به‌رپرسانى یه‌كێتى كه ژه‌هرخواردكراوه ئاشكرای ده‌كات، له‌ڕێگه‌ى پشكنینى میزه‌وه ئاشكرابوه كه ژه‌هرى ده‌رخوارد دراوه، ده‌شڵێت:"نازانم سكاڵا له‌سه‌ر كێ تۆماربكه‌م، چوونكه گومانم له‌كه‌س نییه".
حه‌سه‌ن نوورى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كیتی نیشتیمانى كوردستان له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌میانەى پێشوازی کردنی له‌مه‌لا به‌ختیار له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئاشكرایكرد، "من ژه‌هرخواردكراوم ئه‌وه‌ش له‌ئاڵمانیا له‌ڕێگه‌ى تاقیکردنەوەی میزه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه، به‌ڵام نازانم سكاڵا له‌سه‌ر كێ تۆماربكه‌م، چوونكه هیچ گومانێكم نییه له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك".
ووتیشى:"ته‌ندرووستیم زۆرباشه و بڕى ئه‌و ژه‌هره‌ى ده‌رخواردى من دراوه زۆر كه‌مه‌و ته‌ندرووستیم زۆرباشه، پزیشكه‌كان له ئا‌ڵمانیا پێیان ڕاگه‌یاندم ته‌ندرووستیم زۆرباشه و له‌ڕێگه‌ى ئاو خواردنه‌وه‌ى زۆره‌وه كاریگه‌رى ئه‌و ژه‌هره‌م له‌سه‌ر نامێنێ".
ئه‌وه‌شى ووت:"به‌ڵام بڕى ئه‌و ژه‌هره‌ى ده‌رخواردى مه‌لا به‌ختیار دراوه، زۆره‌و كاریگه‌رى له‌سه‌ر زیاتر بووه، جۆرى ئه‌و ژه‌هره‌ش (جیوه)یه كه ده‌رخواردى هه‌ردووكمان دراوه، له‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیشدا باسى ژه‌هراخواركردنى خۆمم كردوه".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە