یەکێکی دیکە لە ڕابەرانی داعش لە عێراق کوژرا

پەیامی کورد     ...   یەکێکی دیکە لە ڕابەرانی داعش لە عێراق کوژرا .

لە عێراق یەکێک لە ڕابەرانی گرووپی تێرۆریستی داعش ناسێندراو دواتر کوژرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە نیۆیۆرک تایمز لە دەرئەنجامی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بە رابەرایەتی ئەمریکا یەکێکی دیکە لە ڕابەرانی گرووپی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لەناوبردرا .

جیگای ئاماژەدانە کە جەبار سەلمان عەلی فەرحان العیساوی ، بەناوبانگ بە ئەبوو یاسر لە ناوچەیەکی پاریزگای کەرکووک کوژرا .

هەروەها ٩ میلیشیا چەکداری دیکەی داعش یش کوژران . جێگای گرینگیدانە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق یش لەم ئۆپراسیۆنەدا بەشدارییان هەبوو 

پێشتریش ئەرتەشی عێراق ڕابەری شاخەی خۆجەیی ڕێکخراوی تێرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لەناوبردبوو .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە