یەکێک لە شێخە ناسراوەکانی ، قەبیلەکانی عێراق لە کەرکووک تێرۆر کرا
پەیامی کورد ... یەکێک لە شێخە ناسراوەکانی ، قەبیلەکانی عێراق لە کەرکووک تێرۆر کرا
کەسانی چەکداری نەناس شەوی ڕابردوو شێخی یەکێک لە قەبیلە ناسراو و بەناوبانگەکانی عێراق ی لە پارێزگای کەرکووک تێرۆر کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەیەکی ئەمنی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : کەسانی چەکدار " شێخ جەمال خەلیل ئەلعێنزی " شێخی قەبیلەی " ئالی شاووش ئەلعێنزیە " یان تێرۆر کردووە .
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ووتی : شێخ عێنزی لە نزیکی گەراژی بەغدا لە شاری کەرکووک کوژراوە . قوربانی شێخی قەبیلەی ئالی شاووش بووە .
هەروەها سەرچاوەکە ڕایگەیاند : شێخ ئەلعێنزی لە دانیشتووانی ناوچەی تۆرکلان لە پاریزگای کەرکووک بووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە