یەکێک لە مەترسیدارترین تێرۆریستان لە عێراق دەست بەسەر دەکرێت
پەیامی کورد ... یەکێک لە مەترسیدارترین تێرۆریستان لە عێراق دەست بەسەر دەکرێت .
تێرۆریستێکی مەترسیدار لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق دەست بەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە السومریە ، تێرۆریستێکی بە ناوبانگ بە ئەبوو کەریم کە واپێدەچێت یەکێک لە مەترسیدارترین تێرۆریستان لە عێراق هەژمار بکرێت لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و هەواڵگرییە سەربازییەکانی ئەرتەشی عێراق ەوە دەست بەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەتی عێراق ەوە ئۆپراسیۆنی دەست بەسەر کردنی ئەبووکەریم لە ناوچەی زۆممار لە پارێزگای مووسڵ و لە دوای بەدواداچوونی ڕیک وپێک لە لایەن دەزگای هەواڵگری و زانیارییەوە ئەنجام دراوە .
سەرجاوەی ئەمنییەتی ئەم هەواڵە هەروەها ڕایگەیاندووە کە تێرۆریستی ناوبراو کە بە پێی ماددەی ٤ ی تێرۆریسم بۆ ئەو بڕیاری دەستبەسرکردنی دەرکرابوو لە گرووپێک بە ناوی جالووت چالاکی هەبووە .
هەرەوەها راگەێندراوە کە کەسە دەست بەسەر کراوەکە ڕادەستی بەشی هەواڵگری و زانیاری و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم ی ناوچەی زۆممار کراوە تاکوو هەنگاوی پێویستی یاسایی لە دژی ئەو بگیرێتە بەر .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە