یەکەمین تاقیکردنەوەی مرۆیی دەرمانی ئەلزەهایمەر " لە بیرکردن " بە ڕووناکی و دەنگ بە شێوەیەکی هیوابەخش گەیشتە دەرئەنجام
پەیامی کورد ... یەکەمین تاقیکردنەوەی مرۆیی دەرمانی ئەلزەهایمەر " لە بیرکردن " بە ڕووناکی و دەنگ بە شێوەیەکی هیوابەخش گەیشتە دەرئەنجام
زانایانی MIT زانیبوویان کە پڕۆئینێکی ژەهرئاوی کە لەگەڵ نەخۆشی ئەلزەهایمەر لە پەیوەنیدی دایە دەتوانرێ لەگەڵ دانانی لە بەرامبەر ڕووناکیگەلی ترووکێنەر یا خود ترووسکایی لە ناو ببات ، هەرچەندە ئەم بابەتە سەبارەت بە مێشکی مشکەکان ڕاست بووە و گەیشتووەتە دەرئەنجام .
کاتێک کە ئاژەڵان لە بەرامبەر ڕووناکی و دەنگ لە فڕێکانسی ٤٠ هێرتزی دابوون ، نیشانەگەلێک لە باشتربوونی تەندرووستی مێشکی ئەوانیان بینیوە .
لە یەکەمین تاقیکاری مرۆیی دا ، ٤٣ کەس بەشداری یان کرد و ئامانجی ئەوان بەدواداچوونی پارێزراوبوونی ئەم شێوەیە و زەرەر و زیان نەگەیاندن بە مێشکی کەسەکان بوو . هەر یەکە لە بەشداربووان بە کەڵک وەرگرتن لە EEG لە ژێر چاودێریدان بوونو بۆ ماوەیەکی کورت لە بەرامبەر حاڵەتێکدا بوون کە زانایان «GENUS» ناویان لێناوە " هەڵگرتنی گاما بە جووڵەی هەستیاری " .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە