یەکەمین دیپلۆماتی ئیسرائیلی نێردرایە ئیمارات

پەیامی کورد     ...     یەکەمین دیپلۆماتی ئیسرائیلی نێردرایە ئیمارات .

ئیتان نائیە وەکوو بەرپرسی کاتی نێردرایە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تاکوو ڕێکارەکانی ئامادەکاری و کردنەوەی باڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی دەستەبەر بکات .

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئیتان نائییە ی وەکوو بەرپرسی کاتی ناوردووەتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی 

هەواڵی دامەزراندنی نائیە سەرەتا لە لایەن کەناڵی تەلەفزیۆنی کان ی ئیسرائیل ەوە بڵاو کرایەوە . ئەو وەکوو باڵیۆزی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٦ تاکوو ٢٠١٨ لە تورکیا دەستی بە کارەکانی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لە لایەن ئانکاراوە دەرکرا .

نائیە یەکەمین ئیسرائیلی دیپلۆمات دەبێت کە هەموو دۆخ و مەرتەبە دیپلۆماتییەکانی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وەرگرتووە و لە دەورانی بەرپرسیاریەتییە کاتییەکەی دا ، بۆ درووست کردنی باڵیۆزخانەیەکی هەمیشەیی یارمەتیدەر و هاوکار دەبێت .

 


ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە