یەکەمین سەفەری بن سەلمان بۆ دەوحە لە دوای زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانیان تا چ ئاستێک بۆ عەرەبستان بەنرخە ؟

پەیامی کورد     ...   یەکەمین سەفەری بن سەلمان بۆ دەوحە لە دوای زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانیان تا چ ئاستێک بۆ عەرەبستان بەنرخە ؟

یەکەمین سەفەری بن سەلمان بۆ دەوحە لە دوای زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بازاڕی قەتەر تا چ ئاستێک بۆ عەرەبستان بەنرخە ؟

موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان دوێنێ چوارشەممە لە بەردەوامی سەفەرە دەورەییەکەی خۆی بۆ ووڵاتانی حاشیەی کەنداوی فارس بۆ یەکەمین جار لە دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەم دوو ووڵاتە ، لە چوار ساڵی ڕابردوودا سەردانی دەوحەی کرد و لە لایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ئەمیری قەتەر ەوە پێشوازی لێکرا .

عەرەبستان ی سەعوودی ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین لە جوونی ساڵی ٢٠١٧ ەوە هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ قەتەر پچڕاند و ڕایگەیاند قەتەر لەگەڵ ئێران دا هاوڕا پاڵپشتی لە گرووپگەلی تووندڕەوی ئیسلام گەرا دەکەن ، تۆمەتگەلێک کە دەوحە ڕەتی کردەوە بەڵام پەیوەندی نێوان عەرەبستان و قەتەر لە جانیوەری ڕابردووەوە جارێکی دیکە زیندوو کرایەوە .

قەتەر پێش پچڕانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی لە ساڵی ٢٠١٧ دا شوێنی هەناردەکردنی زیاتر لە ٣ میلیارد دۆلار لە هەناردەکانی عەرەبستانی سەعوودی  لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دا بووە . بەڵام لە بەرزترین ئاستی پەیوەندی ئابووری هەر دوو ووڵات لە ساڵەکانی پێش ڕوودانی ئاڵۆزییەکانی ساڵی ٢٠١٧ ، قەتەر لە بەرزترین ئاستی نزیکەی ٦٣٣ میلیۆن دۆلار کاری هەناردەی بۆ عەرەبستان ئەنجام داوە .

هەر بۆیە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری لەگەڵ قەتەر بازاڕێکی میلیارد دۆلار بۆ عەرەبستان سەعوودی کە لە هەوڵدان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمکردنەوەی بە هۆی گشتگیربوونی کۆرۆنایە خاوەن گرینگییە .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە