یەکەمین شارگەلی مەڕیخی چ کاتێک بەدەر دەکەون ؟؟
پەیامی کورد ... یەکەمین شارگەلی مەڕیخی چ کاتێک بەدەر دەکەون ؟؟ .
بڕیار وایە ٥ شارۆچکەی نیشتەجێ بوون لە مەریخ درووست بکرێن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری " SRSLY " سەرەڕای ئەوەی کە مرۆڤ هێشتا سەفەری مەڕیخ ی نەکردووە بەڵام توێژەران و زانایان بەردەوامن لە سەر داڕشتنی بەرنامەڕێژیگەلێک بۆ فڕینی مرۆڤ بۆ سەر مەڕیخ . ستۆدیۆی مێعماری ABIBOO ، پڕۆژەی یەکەمین شارەکانی مەڕیخی داوەتە ناساندن .
پیلان و دیزانێک کە خراوەتە ڕوو بە ناوی پایتەختی ووڵاتی مەڕیخی داهاتوو «Nuwa» ناولێندراوە .
بە ووتەی پسپۆڕانی مەڕیخی ، لە مەڕیخ ناتوانرێ وەکوو زەوین ، پیلانگەلی درووستکردن و بۆنیادنانی ماڵ جێبەجێ بکرێت . چوونکە بە هۆی فشارەوە دەتەقنەوە . هەربۆیە داڕێژەریپیلانی شارگەلی مەڕیخی ، پێشنیاری کردووە ی «Nuwa» لە دڵی کەند کۆسپەکانی مەریخ درووست بکرێت تاکوو لە ئەمان دا بێت و بە یارمەتی قوبەیەک بپارێزرێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە