یەکەمین شار لە ئەمریکا بیمەی چەک دەکاتە ناچاری
پەیامی کورد ... یەکەمین شار لە ئەمریکا بیمەی چەک دەکاتە ناچاری
بۆ یەکەمین جار لە شارێکی ئەمریکا ، بیمەی چەک دەبێتە ناچاری .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ ، شاری سەن خۆزێ لە ئیالایەتی کالیفۆرنیا خاوەندارانی جۆرەها چەکی ناچار کرد بۆ پۆشش دانی لە هەرجۆرە زەرەر و زیان بە هۆی چەکەکانیانەوە بیمە دەستەبەر بکەن . ئەمە یەکەمین جارە لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کە شارێک ، بیمەی چەکی کردووەتە ناچاری و زۆرەملی .
شەورای شاری سەن خۆزێ هەورەها پەسەندی دەکات خاوەندارانی چەک لەمەبەدواوە بڕە پارەیەکی زیادە بۆ دەستەبەرکردنی ماڵی گرووپێک کە بۆ هاوکاری قوربانیانی تووندو تیژی بە چەک تەشکیل بووە بدەن . ڕووداوەکانی پەیوەندیدار بە چەک و تەقەکەردن ، تەنیا لە شاری سەن خۆزێ ٤٠ میلیۆن دۆلار زەرەر و زیانی بە بارهێناوە .
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندی پیۆ ، ٤٠٪ ی بنەماڵەکانی ئەمریکی خاوەن چەکن . هەڵگرتنی چەک و تیرهاوێژگەلی وەخت و بێوەخت لە ئەمریکا بووەتە سەرەکیترین کێشەی کۆمەڵایەتی لەم ووڵاتەدا کە ساڵانە هەزاران قوربانی لێدەکەوێتەوە . هەر بەم پێیە ، لە ساڵی ٢٠٢٠ نزیکەی ٢٣ میلیۆن چەکی گەرم لە سەرتاسەری ووڵات فرۆشراوە و ساڵانە ٤٠ هەزار کەس بە هۆی بەرکەوتنی گوللە گیانی خۆیان لە دەست دەدەن .
سەرەڕای گیانی لە دەستدانی فەلاکەتبار و ئەم ڕاستییە کە زۆربەی ئەمریکییەکان پاڵپشتی لە تووند کردنی یاساکانی کۆنترۆڵ کردنی چەک دەکەن ، هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ سنووردارکردنی خاوەنداریەتی چەک شکستی هێناوە چوونکە دژبەران وا هەڵیدەسەنگێنن کۆنترۆڵی چەک ، پێشێلکردنی ئازادییەکانی تاکە کەسییە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە