یەکەمین فڕینی فەرمی لە دۆبەی یەوە بۆ تەل ئەڤیڤ ئەنجام درا

پەیامی کورد   ...  یەکەمین فڕینی فەرمی لە دۆبەی یەوە بۆ تەل ئەڤیڤ ئەنجام درا

بە گوێرەی زانیارییەکان کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمارات ڕایگەیاند : یەکەمین فڕینی ئەم کۆمپانیایە بە فڕۆکەیەکی بووئینگ ی ٧٧٧ بە ٣٣٥ موسافر ەوە لە ئەبووزەبی بە فەرمی لە فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن ی تەل ئەڤیڤ لە ئیسرائیل نیشتووەتەوە .

موحەمەد ئالی خاجە ، باڵیۆزی ئیمارات لە ئیسرائیل ڕایگەیاند هیوادارم ئەم ڕێگا ئاسمانییە دەرفەتێکی نوی بۆ خەڵکی ئێمە بکاتەوە و پەیوەندی نێوان هەر دوو ووڵات بەهێز بکات .

سوپاسی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمارات دەکەم بۆ ئەم هەنگاوە و پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەیەیان لێ دەکەم .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە