یەکەمین ووتووێژی فەرمی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عەرەبستان دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... یەکەمین ووتووێژی فەرمی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عەرەبستان دەستی پێکرد .
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار لەگەڵ هاوتا سەعوودییەکەی خۆی ووتووێژ و گفتۆگۆی ئەنجامدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی فەرمی عەرەبستانی سەحوودی SPA ڕایگەیاند ئانتۆنی بلینکن وەزیری نوێی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ یەکەمین جار لەگەڵ هاوتا سەعوودییەکەی خۆی بە شێوەی تەلەفۆنی قسەی کرد . فەیسەل بن فەرحان ئالی سەعوودی لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پیرۆزبایی لە بلینکن کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی خواست ، ئەو هەروەها ئامادەیی عەرەبستانی بۆ هاوکاری کردنی لەگەڵ ئەمریکا لە سەر بابەتگەلێک وەکوو سەقامگیری لە ناوچەکە ڕاگەیاندووە .
یەکەمین ووتووێژی نێوان دیپلۆماتگەلی باڵای هەر دوو ووڵات لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە دەوڵەتی بایدن پاڵپشطی لە شەڕی عەرەبستان لە یەمەن ی کۆتایی پێهێناوە و لە سەر دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی بابەتی یەمەن جەختی کردووەتەوە . بایدن هەروەها لە سەر بردنە سەرەوەی ئاستی مافی مرۆڤ لە عەرەبستان جەختی کردووەتەوە .
ووتراوە بلینکن بۆ یەکەمین جار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات یش ووتووێژی ئەنجام داوە . ئەمریکا پێشتر ڕەخنەی لە ڕۆڵی نێگەتیڤ و ناسازگاری ئیمارات لە شەڕی یەمەن گرتبوو .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە