یەکەمین ووتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا لە دوای شەڕی ئۆکراین
پەیامی کورد ... یەکەمین ووتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا لە دوای شەڕی ئۆکراین
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە حاشیەی دانیشتنەکانی گرووپی ٢٠ بۆ چەند خولەکێک لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی خۆی سێرگی لاڤرۆف ووتووێژیان کرد کە بوو بە سووژەی میدیاکان .
ئانتۆنی بلینکێن لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە دوای دانیشتنی گرووپی ٢٠ لە هێند ووتی : من داوام لە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کرد کە کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت و بکەوێتە دیپلپماسییەتێکی واتادارەوە کە دەتوانێ ببێتە هۆی ئاشتی عادیلانە و پایەدارەوە .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە