یەکەمین وەجبە لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سۆخۆی ٥٧ ی هێزی ئاسمانی ڕووسیا نەمایش دەکرێت

پەیامی کورد     ...   یەکەمین وەجبە لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سۆخۆی ٥٧ ی هێزی ئاسمانی ڕووسیا نەمایش دەکرێت

یەکەمین وەجبە لە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سۆخۆی ٥٧ ی هێزی ئاسمانی ڕووسیا کە بەم تازیی یانە ڕادەستی هێزی ئاسمانی ئەو ووڵاتە کراوە لە ڤیدیۆیەکدا نەمایش کرا .

بە پێی ڕاپۆرتێک یەکەمین وەجبەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی نەوەی پێنجەمی Su-57 ی ڕووسیا کە لە لایەن هیزەکانی ئاسمانی بۆشائیگەری ڕووسیاوە ڕادەست کراوە لە ڤیدیۆیەکدا نەمایش کرا . ڤیدیۆیەکە لە YouTube  لە لایەن کاربەر wizarden1 ەوە بڵاو کراوەتەوە .

ئەم ڤیدیۆیە کە ٢ ڕۆژ پێش ئێستا وێنەی گیراوە ، فڕۆکەیەکی لە تۆڵماچۆ " ناوچەی نووسیبیرسک " نیشان دەدات . لە ژێرنووسی ئەم ڤیدیۆیەدا نووسراوە : " ترانزێت لە کارگەوە لە کۆمسۆمۆلسک ی ڕووی ئاموور بۆ شوێنی خزمەت ".

بە پێی ڕاپۆرتەکە یەکەمین وەجبەی Su-57 لە ئێستادا لە ناوەندی ڕاهێنانی فڕینی ئیالەتی ڤالیزی چیکالۆف لە ئاخۆتۆبینسک " لە ناوچەی ئاستاراخان " دایە . جیگای ئاماژەدانە کە لەوێ لەم فڕۆکانە بۆ تاقیکردنەوەی نوێترین چەکگەلی سەرووی دەنگی فڕۆکەوانییەوە کەڵک وەردەگیرێت . بە ووتەی ئاژانسەکە یەکەمین وەجبەی Su-57 بۆ خزمەتکردن بە یەکێک لە هەنگەکانی فڕۆکەوانی ناوچەی نیزامی و سەربازی باشووری یەکگر دەبێتەوە 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە