یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی پووتین و دراگی لە کاتی دەستپێکردن ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراین
پەیامی کورد ... یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی پووتین و دراگی لە کاتی دەستپێکردن ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراین
سەرۆککۆماری ڕووسیا و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا یەکەمین پەیوەندی تەلەفۆنی خۆی لە کاتی دەستپێکردن ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراین دەست پێکرد و دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی گفتووگۆیان کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەگەلی دەوڵەتی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند کە دوینێ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ماریۆ دراگی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ئەنجام بووە کە نزیکەی یەک کاتژمێری خایاندووە .
ئەم پەیوەندییە لە دوای ئەوەوە ئەنجام دەردێت کە دراگی هەفتەی ڕابردوو لە دوای دانیشتنی سەرانی یەکیتی ئەورووپا لە برۆکسڵ ڕایگەیاند کە دەربارەی دۆخی ئۆکراین لەگەڵ سەرۆککۆماری ڕووسیا گفتووگۆ دەکات .
ئەمە یەکەمین پەیوەندی پووتین و دراگی لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکراین ە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە