یەکەمین ڕادەربڕینی بایدن سەبارەت بە تێرۆری زانا ئەتۆمییەکەی ئێران

پەیامی کورد     ...    یەکەمین ڕادەربڕینی بایدن سەبارەت بە تێرۆری زانا ئەتۆمییەکەی ئێران

جۆ بایدن بەربژێری حێزبی دیمۆکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا - کە لە لایەن میدیاکانی ئەم ووڵاتەوە وەکوو سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی هەڵسەنگێدراوە - بۆ یەکەمین جار بەرامبەر بە تێرۆری مۆحسین فەخریزادە ، زانا ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک بایدن ئەمڕۆ هەینی لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ سی ئێن ئێن ڕایگەیاند زۆر قورس و زەحمەتە کە بڵێت ئەم تێرۆرە تا چ ئاستێک پەیوەندییەکانی ئەو لەگەڵ تاران دژوارتر و ئاڵۆزتر دەکات .

ئەو بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئێستا ی ئەمریکا لە بەرامەبر ئێران دا لەوانەش دەرچوونی لە بەرنامەی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٨ دا ووتی : " خاڵی کۆتایی ئەمەیە کە ئێمە ڕێگا بە ئێران نادەین دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات . ئەو " ترامپ " لە ڕێکەوتننامە دەرچوو تاکوو شتێکی زەحمەتتر بە دەست بهێنێت بەڵام چ کارێکیان ئەنجام دا ؟

بایدن هەروەها ووتی : ئەوان " دەوڵەتی ترامپ " تواناکانی ئێران یان بۆ بەدەست هێنانی مەواددی ئەتۆمی زیاتر کرد . ئێران ئێستا لە حاڵی جووڵە کردنە بەرەو بە دەست هێنانی توانای پێویست بۆ ڕێژەی تەواو و پێویست بۆ درووستکردنی چەکی ئەتۆمی و هەروەها بابەتی مووشەکی ش لە ئارادایە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە