یەکەمین ژنی سەرپۆش لەسەر لە کۆشکی سپی بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی میدیایی پێشکەش دەکات
پەیامی کورد ... یەکەمین ژنی سەرپۆش لەسەر لە کۆشکی سپی بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی میدیایی پێشکەش دەکات .
سەمیرا فەزیلی کە جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەوی وەکوو جێگری شەورای ئابووری نەتەوەیی ئەمریکا هەڵبژاردووە ، هەفتەی ڕابردوو لە کۆنفڕانسێکی میدیایی دا لە کۆشکی سپی بەشداری کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم کۆنفڕانسە میدیاییە کە لەگەڵ ووتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی بەڕیوەچوو یەکەمین کۆنفڕانسی میدیایی ژنێکی سەرپۆش لەسەر لە کۆشکی سپی هەژمار دەکرێت .
سەمیرا فەزیلی بە ڕەگەز خەڵکی کەشمیرە و لەگەل دایک و باوکی کە هەردوو پزیشک ن بەرەو ئەمریکا کۆچ یان کردووە .
سەمیرا فەزلی خاوەنی بڕوانامەی کارناسی زانستی کۆمەڵایەتی لە هاروارد و خاوەنی دۆکتۆرای ماف و یاسا لە زانکۆی " ئیل " ە
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە