یەکەمین ژن لە مێژووی ئەمریکا دەبێتە فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln ئەمریکا
پەیامی کورد ... یەکەمین ژن لە مێژووی ئەمریکا دەبێتە فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln ئەمریکا
بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ژنێک دەبێتە فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln ئەمریکی
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ماڵپەڕی " Military"، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ژنێک فەرماندەیی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی ئابراهام لینکۆڵن " دەگرێتە ئەستۆ . کاپتن ، ئێمی بائۆرن شمیت وەکوو یەکەمین ژنی فەرماندەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا فەرماندەیی کەشتی ئەمریکی ئابراهام لینکۆڵن (CVN 72) ی گرتە ئەستۆ . ئەمە یەکەمین جارە کە ئەفسەرێکی فەرماندەی ژن خەدەمەی یەکێک لە ١١ کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی هێزی دەریایی هیدایەت و فەرماندەیی بکات .
لە دوای ڕاگواستنی فەرماندەیی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی ، ئەم کەشتییە لە " سەن دێیەگۆ " بۆ شوێنی جێگیر بوونی لە زەریای جیهانی بەڕی کەوت .
ئێمی بائۆرن شمیت ، بە هەموو دەورەی ڕاهێنانی ووزەی ئەتۆمی ، فڕۆکەوانی و ڕابەری پێویست ، بارۆنشمیت هاوینی ئەمساڵ فەرماندەیی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن لە ئەستۆ دەگرێت .
شمیت ڕایگەیاندووە : من لەو پەری شانازی کردنم کە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە هەڵبژێردراوم . من ئاشقی هیدایەتی دەریادارانم و بە جیددیەتی تەواوەوە هەوڵەکانی خۆم بۆ جێبەجێ کردنی ڕۆڵی فەرماندەیەکی بەرپرسیاری هەڵگر دەخەمە گەڕ .
شمیت هەروەها یەکەمین ژنە کە وەکوو ئەفسەری جێبەجێ کار لە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر خزمەتی کردووە . پۆستێک کە لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٦ ەوە تاکوو جانیوەری ٢٠١٩ ، لە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمی لینکۆڵن یش لە سەر شانی بووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە