یەکەمی سەبەتەی بەشە خۆراکی ساڵی ٢٠٢٢ لەم ڕۆژەدا دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... یەکەمی سەبەتەی بەشە خۆراکی ساڵی ٢٠٢٢ لەم ڕۆژەدا دابەش دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە کە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لەسەرانسەری عێراقدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراک بۆ ساڵی ٢٠٢٢ .
عەلا جبووری وەزیری بازرگانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە" کۆمپانیای گشتی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان کۆتایی بەئامادەکارییەکانی ئامادەکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراکی بۆ ساڵی نوێ کردووە، ئەویش دوای بەدەستگەیشتنی بڕێکی گەورە لە ماددەکانی ناو سەبەتە خۆراکییەکە کە بریتین لە (ڕۆنی زەیت، شەکر، فاسۆلیا، نیسک، دۆشاوی تەماتە و برنج).
ڕوونیشی کردۆتەوە کە ڕێنماییدراوە بەسەرجەم کۆگاکانی سەر بە کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک، بۆئەوەی لەرۆژی یەکشەممەوە دەستبکەن بە رەوانەکردنی سەبەتە خۆراکییەکە بۆسەرجەم پارێزگاکانی عێراق.
پڕۆژەی سەبەتەی خۆراکی لەچوارچێوەی بەرنامەی کۆبۆنی خۆراکدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و ساڵی رابردوو سێ وەجبە لەو سەبەتەیە بەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دابەشکرا، کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خۆراکییە بنەرەتییەکان لە بازاڕەکاندا.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە