یەکەم لێدوانی پڕەنس چارڵز " وەک پاشا " دوای کۆچی دوایی مەلیکە ئێلیزابێت ی دووهەم شاژنی بەریتانیا
پەیامی کورد ... یەکەم لێدوانی پڕەنس چارڵز " وەک پاشا "دوای کۆچی دوایی مەلیکە ئێلیزابێت ی دووهەم شاژنی بەریتانیا
كۆشكی به‌كینگهام پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر زاری پاشا چارڵز-ی سێیه‌مه‌وه رایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌یان و خێزانه‌كه‌یان ماڵ ئاوایی یان له یه‌كێك له باشترین دایكه‌كانی جیهان كرد و ئه‌مه نه‌ك به ته‌نها خه‌می ووڵاتێكه، به‌ڵكوو خه‌می ته‌واوی جیهانه و ده‌شڵێت، "به رێز و پێزانینه‌كان بۆ شاژن، دڵنه‌وایی خۆمان ده‌ده‌ینه‌وه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، كۆشكی به‌كینگهام له ڕاگه‌یندراوێكی فه‌رمیدا له‌سه‌ر زاری پادشا چارڵز-ی سێیه‌م، پادشای نوێی بەریتانیاوه بڵاویكرده‌وه، "مردنی دایكی ئازیزم ته‌واو هه‌مومانی بێزار و بێ وره كردوه، ماڵ ئاوایی كردنی لێمان و كۆچیكردنی خه‌مێكی گه‌وره‌ی بۆ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مان هێناوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه لێره‌وه به‌م ئازاره‌ی كه نه‌ك به ته‌نها ئێمه، به‌ڵكوو كه ته‌واوی نیشتیمانه‌كه‌مان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، مردنی یه‌كێك له باشترین دایكه‌كان راده‌گه‌ینین".
پاشای نوێی بەریتانیا باسی له‌وه‌ش كردوه، "ده‌زانم مردنی شاژن ته‌واو هه‌موومان وێران ده‌كات، نه‌ك به ته‌نها ئێمه به‌ڵكوو ته‌واوی هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌مان و ووڵاتانی سه‌ر به‌ده‌ستی هاوسوود (Commonwealth) گشت مرۆڤێكی خاوه‌ن مرۆڤ دۆست بێتاقه‌ت و خه‌مبار ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕین به‌م ساته‌وه‌خته‌ی كه به ماته‌مینی بۆ شاژنی ووڵاته‌كه‌مان ده‌یگێڕین له رێگه‌ی ئه‌و رێز و پێزانینه‌وه سه‌رەخۆشی و دڵ نه‌واییمان خۆمان ده‌ده‌ینه‌وه كه شاژنی ووڵاتمان ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌ده‌ستی هێناوه".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە