یەکەم ناوچەی پەنجشێر لە لایەن تاڵیبان ەوە داگیر کرا

پەیامی کورد     ...   یەکەم ناوچەی پەنجشێر لە لایەن تاڵیبان ەوە داگیر کرا

دەزگاکانی راگەیاندن لە ئەفغانستان بڵاویان کردەوە، هێزەکانی تاڵیبان، دەستیان گرتووە بەسەر ناوچەیەک لە ولایەتی پەنجشێر، کە دوا پێگەی بەرگریکارانی ئەفغانیە دژی تاڵیبان. 

 ئاژانسی باختەری سەربە تاڵیبان بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسێکی ئیمارەتی ئیسلامی دڵنیای کردوونەتەوە لەوەی هێزەکانیان جوڵاندووە و توانیویانە کۆنترۆڵی ناوچەی شەتەل لە پەنجشێر بکەن.  

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، تاڵیبان ١٠ چەکداری بەرگریکارەکانی تالیبانی کوشتووە، و ژمارەیەکی بریندار کردووە، دوو دەبابەیان گرتووە و زرێپۆشێک و تۆپێکی ٨٢ ملیم و ژمارەیەکی تر چەک و پێداویستی سەربازیش. 

سەرکردەیەکی تاڵیبان، بەناوی، ئەمیر خان مۆتتەقی، نامەیەکی دەنگی تۆمارکراوی ئاراستەی خەڵکی پەنجشێر کردووە، رایگەیاندووە بزووتنەوەکەیان سیستەمێکی نوێی حوکمڕانی پێیە بۆ ویلایەتەکەیان، نامەکەش لە کەناڵی یەکی ئەفغانەوە بڵاوکراوەتەوە. 

هەرچەندە پێشتر رێککەوتنێک کرابوو لە نیوان تاڵیبان و هێزە بەرگریکارەکانی تاڵیبان، لە ویلایەتی پەنجشێر بەسەرۆکایەتی ئەحمەد شا مەسعوود، هەواڵی دژ بەیەک لەبارەی دۆخی ویلایەتەکەوە بڵاو دەبێتەوە، بەتایبەت ئەو رێککەوتنە، هەردوو لا هاوشان لەسەر زەوی  و رێککار دەگرنە بەر بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە بکەن بۆ پێکدادان. 

ەێنجشێر لەلایەن هیچ هێزێکەوە تا ئێستا داگیر نەکراوە، ئەحمەد مەسعوودی باوک، توانیویەتی لە دەستی هێزەکانی تالیبان و سۆڤیەتیش بیپارێزێت و جیهان بە چیرۆکی شا مەسعوود سەرسامە، بەڵام ئەمەیان کوڕی ئەحمەد شا مەسعوودە، چاوی جیهانی لەسەر بۆ ئەوەی بزانرێت دەتوانیت بەرگری لە تالیبان بکات و پەنجشێر بپارێزێت.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە