یەکەم وێنەی گفتوگۆی تاکەر کارلسۆن لەگەڵ لاڤرۆڤ
پەیامی کورد ... یەکەم وێنەی گفتوگۆی تاکەر کارلسۆن لەگەڵ لاڤرۆڤ
زاخارۆڤا، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی، وێنەی ئەو چاوپێکەوتنەی بڵاوکردەوە کە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ تاکەر کارلسۆن، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئەنجامیاندا.
تاکەر کارلسۆن لە چاوپێکەوتنە ڕیکلامییەکانیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ باسی چی دیکەی کردووە؟
ئەمریکا و ڕووسیا لە قۆناغی گەرمی شەڕی ڕانەگەێندراودان.
جیهانی ئەمڕۆ لە هەموو سەردەمێکی تری مێژوو نزیکترە لە شەڕی ئەتۆمی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بلینکن هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا پچڕاند. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ کەناڵێکی پەیوەندی و دانووستان لە نێوان هەردوو وڵاتدا نییە.
دانیشتووانی ئەمریکا بە هۆی پڕوپاگەندەی گشتی میدیاکانی ئەمریکاوە نازانن لە ڕووسیا چی ڕوودەدات. دەبێت تەنها لە کەناڵی NBC و نیویۆرک تایمز زانیاری وەربگرن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ چاوپێکەوتنی لەگەڵ کارلسۆن لە زێلێنسکی قەدەغە کرد. بە ووتەی ئەو، هەر لەوێشەوە سەرکردەی ئۆکرانیا فەرمانی پێدەگات کە دەتوانێت و ناتوانێت لەگەڵ کام ڕۆژنامەنووس قسە بکات و کارلسۆنیش لە لیستی قەدەغەکراودایە.
ئەم بابەتە 171 جار خوێندراوەتەوە