یەکەم پاڵەوانی ئەکشنی ڕەش پێست کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... یەکەم پاڵەوانی ئەکشنی ڕەش پێست کۆچی دوایی کرد
ڕیچارد ڕئۆندتری ئەکتەری زنجیرە فیلمی "شافت" کۆچی دوایی کرد. تەمەنی ٨١ ساڵ بوو.
ڕائۆندتری بە یەکەم پاڵەوانی ئەکشنی ڕەش پێست لە مێژووی سینەمادا ناسراوە. فیلمی "شێفت" لە ساڵی ١٩٧١ لە دەرهێنانی جۆردەن پارکس لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە کە لەلایەن ئێرنێست تیدمان ەوە نووسراوە و سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانی ئەم ڕۆمانە سپی پێست بووە، بەڵام ڕائۆندتری ڕۆڵی سەرەکی بینی لەسەر پێداگری پارکس. پێش ئەوە تەنها لە یەک فیلم دا دەرکەوتبوو.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە