یەکەم ڕۆمانی کوردی لە پارێزگای ئێلام چاپ و بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... یەکەم ڕۆمانی کوردی لە پارێزگای ئێلام چاپ و بڵاو کرایەوە
یەکەم ڕۆمانی کوردی لە ئیلام بە ناوی ” هووز مڵاکەت” چاپ و بڵاو کرایەوە.
ڕۆمانی “هووز مڵاکەت” لە نووسینی “زارا ئومیدی” چاپ و بڵاو کرایەوه کە بە یەکەم ڕۆمانی کوردی بە زاراوەی ئیلامی دادەندرێت.
ڕۆمانەکە ٩١ لاپەڕەیە و لە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانەوە دیاردەی جن و جندۆكە لە کۆمەڵگای کوردی خراوەتە ڕوو.
شایانی باسە کە زارا ئومیدی نووسەری خەڵکی پارێزگای ئیلام ە و ڕۆڵی بەرچاوی لە پارێزگاری كردن لە شوناسی كوردی لە ناوچەكەدا هەیە.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە