یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری‌کرا !!!
پەیامی کورد ... یەکەم ڕۆژی جەژن دیاری‌کرا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت : رۆژی ١١ی ئه‌م مانگه چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر مانگ بینرا رۆژی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت، پشت به‌هیچ كام له پێشبینی كۆمه‌ڵ و سه‌نته‌ره فهلهكیهكانیش نابه‌ستن له‌وباره‌یه‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئائینی، رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه ١١ی (ئایار/٥)ی ٢٠٢١ كه ده‌كاته رۆژی ٢٩ی مانگی ره‌مه‌زان، لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت و لیژنه لاوه‌كیه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن، دوای نوێژی بانگی مه‌غریبیش به‌فه‌رمی ئه‌نجامی چاودێریكردنی مانگ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ووتیشی، "ئه‌گه‌ر رۆژی سێشه‌ممه، مانگ بیندرا ئه‌وا رۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر مانگیش نه‌بینرا ئه‌وا رۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی (ئایار/٥)ی ٢٠٢١ ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن".
سه‌باره‌ت به پێشبینی و لێدوانی ناوه‌نده فهلهكناسیهكانی جیهان بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، نه‌به‌ز ئیسماعیل رایگه‌یاند، ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ده‌كرێن، هیچ گرینگیه‌كی ئه‌وتۆیان نیه، ته‌نها بۆچون و قسه‌ی ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانه، ئێمه به‌هیچ جۆرێك پشتیان پێنابهستین.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە