یەکەم ژنە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... یەکەم ژنە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد .
مادڵن ئۆڵبرایت، یەکەمین ژنە وەزیری دەره‌وه‌ی ئه‌مریكا له نێوان ساڵی ١٩٩٧-٢٠٠١، پاش جه‌نگێكی چه‌ند ساڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مردنی ناوبراو له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا راگەێندرا.
به‌پێی تۆڕی هەواڵی بی بی سی ، مادڵن ئۆڵبرایت، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه و پاش چه‌ندین ساڵ له به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا ئه‌مڕۆ مردنی راگەێندراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، مادڵیان ئاڵبرایت، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك هاووڵاتییه‌كی چیك ی بوه و یه‌كێك بوه له‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك كۆچبه‌رێك ژیانی خۆی له ئه‌مریكا ده‌ستپێكردوه، جگه له‌وه‌ی یه‌كه‌مین ژن بوه كه پۆستێكی هه‌ستیاری وه‌ك وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ربگرێت یه‌كێك بوه له ژنه چالاكه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.
باسی له‌وه‌شكردوه، مادڵیان ئاڵبرایت، یه‌كێك بوه له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستی باڵای هه‌بووه له رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كه له واشینتۆن پایته‌خت ساڵی ١٩٩٨ واژوو كرا.
ڕوونیشی كرده‌وه، له سه‌رده‌می ئیداره‌ی بێل كلینتن له ساڵانی ١٩٩٣ -٢٠٠١ دا، ناوبراو یه‌كێك بوه له كه‌سه چالاكه‌كان و له ساڵی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠١ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای پێبه‌خشراوه، هەروەها به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو له كۆتاییهێنان به پاكتاوی نه‌ژادی له كۆسۆڤۆ، زۆر جار وه‌ك پاڵه‌وانی دیمۆكراسی بانگ ده‌كرا.
مادڵن ئۆڵبرایت دوای ئەوەی ساڵی ١٩٣٩، ووڵاتەکەی له‌لایه‌ن نازییه‌كانی ئه‌و كاتی ئاڵمانیاوه داگیركرا، به‌ره‌و ئه‌مریكا کۆچی کرد و له‌ساڵی ١٩٥٧ مافی په‌نابه‌ری له ئه‌مریكا وه‌رگرت
جێگای ئاماژەدانە ئەو لە ساڵی ١٩٣٧ بە ناوی یانا کۆربلۆڤا لە براگ لە دایک بوو کە لەو کاتەدا لە ووڵاتی چێکۆسلۆڤاکیا بوو . باوکی کەسێکی دیپلۆمات بووە ولە دوای داگیرکردنی لە لایەن ئاڵمان ە نازییەکانەوە لە ساڵ ١٩٣٩ ناچار بە بەجێهێشتنی ووڵاتەکەیان دەبێت .
ئەو لە ساڵی ١٩٤٨ دەرواتە ئەمریکا باوکیشی لە هەمان ساڵدا داوای مافی پەنابەری لە ئەمریکا دەکات چوونکە پێ وابوو ناتوانێت وەکوو دژبەرێکی نیزامی کۆمۆنیستی بگەرێتەوە ووڵاتەکەی ، ئۆڵبرایت توانی لە ١٩٥٧ دا ببێتە هاووڵاتی ئەمریکا .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە