یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای گۆڕانکارییە دادوەرییەکانی کابینەکەی ناتانیاهوو

پەیامی کورد   ...  یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای گۆڕانکارییە دادوەرییەکانی کابینەکەی ناتانیاهوو

کۆشکی سپی بەداخەوە لە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە یاسایە مشتومڕئاوییەی پەیوەستە بە گۆڕانکارییە دادوەرییەکانی کابینەکەی ناتانیاهوو و ڕایگەیاند: "جێگەی داخە کە ئەمڕۆ یاساکە بە زۆرینەی کەمی دەنگ دەرچوو، لە کاتێکدا گۆڕانکاری گەورە پێویستی بە ڕێککەوتن و کۆدەنگی هەیە". ئەمریکا دەیەوێت کابینەکەی ناتانیاهوو لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی سیاسی یەوە کار لەسەر ڕێککەوتنێک بکات.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە