یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەمریکا بەرامبەر بە دیدار لەگەڵ نێردەی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ، دوای چەند کاتژمێرێک بێدەنگی

پەیامی کورد   ...   یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەمریکا بەرامبەر بە دیدار لەگەڵ نێردەی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران ، دوای چەند کاتژمێرێک بێدەنگی

بەیاننامەیەک لە کۆشکی سپی یەوە

"ستیڤن ڤیتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەگەڵ ئانا سکرۆگیما، باڵیۆزی ئەمریکا لە شانشینی عوممان، لە شاری مەسقەتی پایتەختی عوممان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و وتووێژیان ئەنجامدا. وتووێژەکان بە میوانداری سەعید بەدر، وەزیری دەرەوەی سوڵتانی عوممان کرا.

گفتوگۆکان بە زۆر ئەرێنی و بونیاتنەر هەژمار کران و ئەمریکا پێزانینی قووڵی خۆی بۆ شانشینی عوممان دەردەبڕێت بۆ پشتیوانیکردن لەم دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییە.

لە میانەی دیدارەکەدا، نوێنەری تایبەت ڤیتکۆف جەختی لەسەر عێراقچی کردەوە کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک ترامپ ئەرکی پێ سپێردراوە، ئەگەر بتواندرێت، ئەو ناکۆکیانەی کە لە نێوان هەردوو ووڵاتدا هەن لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکەن.

بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزی زۆری ئەم پرسانە، پەیوەندی ڕاستەوخۆی ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری تایبەت ویتکۆف هەنگاوێکی کاریگەرە بەرەو بەدەستهێنانی دەرئەنجامێکی سودبەخشی هاوبەش بۆ لایەنەکان.

"لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن".


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە