یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد ... یەکەم کاروانی حاجییان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی 07ـی 2022 یەکەم کاروانی حاجییان بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە کە ژمارەیان 200 حاجییە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: یەکەمین کاروانی حاجی یانی کوردستان دەگەنەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرو ژمارەیان 200 حاجی پارێزگای ھەولێرە.
ڕاشیگەیاند: فرۆکەکە لەشاری جەدە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی بەڕێ دەکەوێت و کاتژمێر 11:00ـی بەیانی دەگاتەوە ھەولێر.
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەش دا کە گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت و تاوەکو ڕێکەوتی 24ـی تەمموز سەرجەم حاجییانی کوردستان دەگەنەوە ھەرێمی کوردستان.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە