یەک تەن ماددەی هۆشبەری کۆکائین لە بارێکی مۆز دا لە لایەن پۆلیسی ئەم ووڵاتەوە دەدۆزرێتەوە

پەیامی کورد     ...   یەک تەن ماددەی هۆشبەری کۆکائین لە بارێکی مۆز دا لە لایەن پۆلیسی ئەم ووڵاتەوە دەدۆزرێتەوە

بەهای ئەم بارە ٧٦ میلیۆن پاوەند هەڵسەنگێندراوە .

نزیکەی یەک تەن ماددەی هۆشبەری کۆکائین لە بارێکی مۆز لە ساووت هامپتۆن دۆزرایەوە و شک و گومان دەکرێت کە ئەم بارە لە کۆڵۆمبیا وەرگیرابێت و بڕیار بووە بگەێندرێتە ئانتۆرپ لە بەلجیکا .

بە ووتەی وەزارەتی ووڵاتی بەریتانیا ، بەهای فرۆشتنی سەر جادەیی ئەم ماددەیە ٧٦ میلیۆن پاوەند هەڵسەنگێدراوە .

وەزارەتی ووڵاتی بەریتانیا هەروەها ووتی کە بەرپرسانی ئەمنی لە دوای دۆزینەوەی کۆکائین لە باری مۆزدا بە مەقسەدی هەناردەکردنی بۆ ئەورووپا دەستیان بە سەردا گرتووە .

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە