یەک میلیارد دۆلار لە لایەن ئەم دامەزراوەوە دەخرێتە بازاڕ
پەیامی کورد ... یەک میلیارد دۆلار لە لایەن ئەم دامەزراوەوە دەخرێتە بازاڕ
له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردودا بانكى ناوه‌ندى عێراق زیاتر له‌یه‌ك میلیار دۆلارى به‌شێوه‌ى نه‌قد و حه‌واڵه‌ی خستۆته بازاره‌وه.
به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو بانكى ناوەندی ڕۆژانه فرۆشى دۆلارى تێدا ڕاده‌گه‌یاند، بۆ ئەو پێنج ڕۆژەی كه بانكى ناوه‌ندى دۆلارى تێدا فرۆشتوه، بڕی یەک میلیار و ١٠٩ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ١٤٥ دۆلارى فرۆشتوه بە ڕێژەی ڕۆژانە ٢٢١ ملیۆن دۆلار.
هه‌رچه‌نده بانكى ناوه‌ندى هه‌فته‌ى رابردوو بڕێكى زۆر دۆلارى فرۆشتوه به‌ڵام به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە