۴۷ ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەم ووڵاتەوە بۆ ئەرتەشی لۆبنان دابین دەکرێت

پەیامی کورد      ...    ۴۷ ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەم ووڵاتەوە بۆ ئەرتەشی لۆبنان دابین دەکرێت

جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە دەقێکدا بۆ ئانتۆنی بلینکن؛ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا نووسی : ئەم بژاردەیە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەیە هەتاکوو ڕێژەی ۴۷ ملیون دۆلار سەرفی هێزە چەکدارەکانی لۆبنان بکرێت.

لە درێژەدا نووسیویەتی ڕێژەی ۲۵ ملیون دۆلار کاڵا و خزمەتگوزاری لە مەوجوودی و سەرچاوەی  ڕێکخراوێکی دەوڵەتی ئەمریکا، بە مەبەستی یارمەتیدانی دەستبەجێی هێزەچەکدارەکانی لۆبنان جێبەجێ دەکرێت.

به بلینکن ئەو ڕێگەیە دراوە هەتا  ۲۲ ملیون دۆلار لە ئیمکانات و خزمەتگوزاری وەزارەتی بەرگریی  ئەمریکا، بۆ یارمەتیدانی دەستبەجێی هێزەچەکدارەکانی لوبنان سەرف بکات.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە