۵۲ ئەندامی کونگرەی ئەمریکا داوایان لە بایدن کرد ڤیزە بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی دەرنەکرێت

پەیامی کورد   ...  ۵۲ ئەندامی کونگرەی ئەمریکا داوایان لە بایدن کرد ڤیزە بۆ ئیبراهیم ڕەئیسی دەرنەکرێت

یاساندانەرانی ئەمریکی داوایان لە بایدن کرد لەبەر پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤ، ڕێگە نەدەن ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بەشداری دانیشتنەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات و هەر بەو هۆیەشەوە نابێت ڤیزەی بۆی دەربکرێت.

به پێی ڕاپۆرتی  فۆکس نیووز: ۵۲ یاسانووس لە پارتەکانی دێموکرات و کۆماریخوازی کونگرەی ئەمریکا داوایان لە بایدن کردووە کە ڕێگری لە دەرکردنی ڤیزە بۆ ئیبراهیم ڕەییسی و شاندەکەی بکات و ڕێگە نەدەن لە حەفتا و حەوتەمین دانیشتنەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دا بەشدار بن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو پارتە سیاسیە، هۆکاری ئەم داواکارییەیان بۆ پاڵپشتی ڕەییسی لە تیرۆریزم و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ گەڕاندووەتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناتوانێت ڕۆڵی ڕاستەوخۆ و کاریگەری ئیبراهیم ڕەییسی لە پێشلکردنی مافی مرۆڤ بە فەرمی بناسێنێت، لە وانەیە کۆمەڵکۆژی سیستەماتیکی هەزاران بەندکراوی سیاسی کە نێوانیاندا ژنان  و منداڵان بوون.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە